بانكی ناوەندی 210 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری كەمێك زیادكرد و بڕی زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 210  ملیۆن و 468 هەزار و 26 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە 47 ملیۆن و 230 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد و 163 ملیۆن و 238 هەزار و 26 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە ئاستێكی بەرز و بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.



PM:12:45:09/08/2023