پەرلەما نتارێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بانكی ناوه‌ندی عێراق نیگه‌رانه له به‌قاچاخ بردنی دۆلار كه له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بۆ توركیا ده‌برێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له ڕاگرتنی دۆلاری قاچاخ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
د.بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ڕاگه‌یاندووە" له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ڕۆژانه بڕێكی زۆر دۆلار له خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌برێته توركیا‌و له‌وێشه‌وه حه‌واڵه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ناجێگری نرخی دۆلار له عیراق".
لە درێژەی قسەکاندا دەشڵیت " پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشیڕاگهیاندین؛ له‌سه‌ر ئه‌وه پرسه په‌یوه‌ندییمان به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندون كه پێویسته به قاچاخ بردنی دۆلار له‌خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه بۆ توركیا ڕابگرن و هاوكاری بانكی ناوه‌ندی بن بۆ جێگربوونی نرخی دۆلار".
له‌باره‌ی ناجێگیریی نرخی دۆلار ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئەوەی خستەڕوو، كاركردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به دووئاڕاسته به‌رده‌وامه كه خۆی له ئاسانكاری بۆ بازرگانان و به‌كارهێنانی سهكۆكان، هاوكات توندكردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به قاچاخ بردنی دۆلار ده‌بینێته‌وه.