بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە كە زۆرترینیان بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 193 ملیۆن و 716 هەزار و 83 دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەوەش 156 ملیۆن و 596 هەزار و 83 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 37 ملیۆن و 120 هەزاریشی بەشێوەی نەقدە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بە نرخی 153 هەزار دینارە.



PM:12:00:16/08/2023