بانكی ناوەندی دۆلار بە نرخی فەرمی بەم كەسانە دەفرۆشێت


بانكی ناوەندی رایدەگەیەنێت، هاوشێوەی هەر گەشتیارێكی دیكە لە رێگەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكانەوە بڕی سێ هەزار دۆلاری كاش بە هەر عەمرەكارێك بفرۆشێت.

بانكی ناوەندی نوسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم بانكە مۆڵەتپێدراوەكان كردووە و تێیدا هاتووە "بڕیاردراوە عەمرەكارانیش هاوشێوەی گەشتیارانی دیكە بتوانن لە رێگەی بانكەكانەوە دۆلاری كاش بكڕن".

هەر بەپێی نووسراوە "هەر عەمرەكارێك هاوشێوەی گەشتیارانی دیكە لە رێگەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكانەوە دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلاری كاش بكرێت".

نرخی فەرمی فرۆشتن بۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینارە.



PM:07:39:17/08/2023