ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بارینی نمە باران دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەور و نیمچە هەورە، هەروەها لە ئێستاشدا هەورە بروسکە و نمە باران دەستیپێکردووە.
لای خۆشیەوە ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ كاریگەری ئەو بارستە ھەوا شێدارە لەسەر زۆربەی ناوچەكانمان بەگشتی كەم دەبێتەوە و ئاسمان بە زۆری ساماڵ و ھەندێك كات پەڵە ھەور دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكە و باران لەسەر ھەندێ ناوچە شاخاویەكانی سنوری قەزای چۆمان و سنوری رۆژھەڵاتی ئیدارەی سۆران دەبێت بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە، پلەكانی گەرما ھاوشێوەی دوێنێ جێگیر دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ١٠ - ٢٠كم لە كاتژمێرێكدا.