بانكی ناوەندی بڕیارێكی نوێی دەركرد


بانكی ناوەندی بڕیاریدا كە لەمەودوا خاوەن كارتە بانكییەكان دەتوانن رۆژانە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار پارە لە كارتەكانیانەوە رابكێشن.

بانكی ناوەندی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكانی كردووە رایگەیاندووە "زۆرترین رێژەی راكێشانی پارە لە رێگەی كارتە بانكییەكانەوە لە ناوخۆی عێراق دوو ملیۆن دیناری رۆژانە دەبێت، لە كاتێكدا پێشتر خاوەن كارتە بانكییەكان نەیاندەتوانی لە ٣٩٥ هەزار دینار زیاتر رابكێشن".

هەر بەپێی نووسراوەكە "بەرزترین رێژەی پارەی باڵانسكراوی كارتە بانكییەكانیش لە مانگێكدا بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزدەكرێتەوە و هەر هاوڵاتییەكیش خاوەن كارتی بانكی بێت دەتوانێت رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلاری تێدا باڵانس بكات".



PM:03:46:19/08/2023