بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانی عێراقەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 195 ملیۆن دۆلار و 727 هەزار و 102 دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش 175 ملیۆن و 927 هەزار و 102 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 19 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
 



PM:01:25:20/08/2023