بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكردەوە كە بڕی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ١ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٣٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها ١٦٦ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار و ١ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلارە.