نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رازی نابین بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە و داوامان کردووە بودجەی تەواوی هەرێم بنێردرێت". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە" ڕازی نابین بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە، بەڵکو داوامان کردووە تەواوی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بکرێت". 

وتیشی" تا ئێستا حکومەتی بەغدا لەسەر ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێم وەڵامی نییە و حکومەتی هەرێمیش بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار رازی نییە، 
٥٩٨ ملیار دینار بە داهاتی ناوخۆشەوە بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات". 


PM:12:55:26/08/2023