بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆی راگەیاند


بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانی عێراقەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بڕی 198 ملیۆن و 413 هەزار و 78 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەوەش 179 ملیۆن و 853 هەزار و 78 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 18 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقدە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.



PM:12:21:27/08/2023