پاش ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی گوندەکانی (شارباژێر و دەوروبەری چیای ئاسۆس)یان کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی یەرەکە بەیاننامەیەکی دەربارەی ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) هاتووە" شه‌وی رابڕدوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به چڕی بۆمبارانی گونده‌كانی سه‌ر به هه‌رێمی شارباژێری له ده‌وروبه‌ری چیاكانی ئاسۆس كرد".
ڕاشیگەیاندووە" ئه‌و بۆمباردومانه كه كاتژمێر ١٢:٣٠ خوله‌ك هه‌تا ٢ی شه‌وی خایاند، هیچ زیانی گیانی نه‌بووه و پڕۆپاگه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌م باره‌یه‌وه هه‌موو دورە له راستی و بە تەواوی درۆیه، تورکیا له‌و بۆردوومانه‌دا ته‌نیا زه‌ره‌ری به باخ و باخچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمەکە گه‌یاندووه، به‌و بۆمباردوومانە جارێكی دیكه دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له باشووری كوردستان سه‌لمێندرا".
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا یەرەکە داوا لە به‌شه‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت باشوری كوردستان دەکات کە خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و به‌رامبه‌ر بەو هێڕشانە بێده‌نگ نه‌مێنن.