بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیادكرد


بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلاری بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزكردەوە.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بڕی خستنەڕووی دۆلار ٢٠٠ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٠٩ دۆلار بووە، لەوەش ١٨١ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٩٠٩ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٩ ملیۆن و ٦٤٠ هەزاریشی بەشێوەی نەقدە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ رووی لە دابەزین كرد بەجۆرێك نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.



PM:12:00:03/09/2023