ئەمڕۆ كۆبوونەوە گرنگەكەی حكومەت لەسەر مووچە دەكرێت



بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە و بڕیاری یەكلاییكەرەوە سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی تەموز بدات.

بڕیارە كاتژمێر 11ی پیشینوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە و بڕیاری یەكلاییكەرەوە سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی تەموز بدات، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕی 500 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی تەموز رەوانە دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە كە بۆ مووچە پێوستی بە نزیكەی 940 ملیار دینارە.

شەوی رابردووش وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند "لەسەر رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بانكی رەشید و رافیدەین رێككەوتنێكی پێدانی قەرز لەگەڵ هەرێم واژوو دەكەن بەو مەرجەی دوای پابەندبوونی هەرێم بە یاسای بودجە ئەو پارەی قەرزە بۆ بانكەكان بگەڕێنێتەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابینكردنی سەرجەم مافە داراییەكانی سەرجەم موچەخۆران بەپێی رێنمایی و یاساكان و لەژێر رووناكی ئەو پابەندبوونەشدا حكومەتی عێراق بڕیاریداوە قەرز بدات بە هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی".
 



AM:09:15:06/09/2023