بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاگەیاند كە زیاد لە (١٩٧) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٨٨٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٢٦ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها ١٧٠ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ٨٨٩ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.



PM:01:20:10/09/2023