بانكی ناوەندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری ڕاگەیاند كە زیاد لە (١٩٦) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ١٣٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٧ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و ١٦٩ ملیۆن و ١٢٩ هەزار و ١٣٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.


PM:01:18:11/09/2023