بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری ڕاگەیاند كە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٣ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٦٨٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤٠ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و ١٥٣ ملیۆن و ١٨٥ هەزار و ٦٨٣ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرا. 


PM:01:16:13/09/2023