لەبارەی پێدانی دوو مووچەوە زانیاری نوێ بەمشەوە ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێی لەبارەی دابەشكردنی دوو مووچە بەیەكەوە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت:"مووچەی مانگەكانی ٧ و ٨ پێكەوە دابەش دەكرێ".

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "لەگەڵ پەسەندكردنی بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، مووچەی مانگەكانی ٧ و ٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێكەوە دابەش دەكرێت". 

د نەرمین مەعروف باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنی بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی شەش مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت. 



AM:12:17:17/09/2023