بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 197 ملیۆن و 154 هەزار و 228 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 167 ملیۆن و 274 هەزار و 228 دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و 29 ملیۆن و 880 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە نرخی ئەم بەیانییەی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەراورد بە دوێنێ بەیانی دابەزیبوو بە جۆرێك نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار بوو.



PM:01:17:20/09/2023