کەشناسێک: مانگی داهاتوو بڕێکی زۆر باران دەبارێت

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی مانگی داھاتوو رێژەیەكی زۆری باران لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێم و عێراق دەبارێت كە رێژەیەكی زۆر بەرزە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" بەگوێرەی دواین گۆڕانكاریەكانی نەخشی ئەوروپی (ECMWF) دوور مەودا پێشبینی دەكرێت لە ماوەی مانگی داھاتوو رێژەیەكی زۆری باران لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق ببارێت كە رێژەیەكی زۆر بەرزە بە نیسبەت مانگی ١٠ و دڵخۆشكەرە، وێرای كەمبوونەوەی رێژەی دروستی پێشبینیە دوور مەوداكان، بەڵام لە ئێستاوە دەركەوتنی بارانێكی زۆر بۆ مانگی داھاتوو ئاماژەیەكی ڕوونە كە پایزێكی پر باران و كەم وێنەمان لە پێش
دەبێت". 

وتیشی" بەدوور دەبین لە مەترسی و كارەسات كە بەھۆی گۆڕانی كەشوھەوا و ڕوودانی دیاردەی ئێڵ نینۆ دیاردە كەشیەكان توند بوون و لە ماوەكانی ڕابردوو تا ئێستا چەندین وڵات و ناوچەی جیاواز دووچاری لافاو و گەردەلول و باوبارانی بەھێز بوونەتەوە كە لە ھەندێكیان بەداخەوە زیانی گیانی بەدوادا ھاتووە زیادبوون و توند بوونی ئەم ڕووداوانەش لە ساڵێكی وەك ئەمساڵ جیھانیەن چاوەروان كراوە كە بە تێكرا دەریا و زەریاكان گەرمبوونی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە شەپۆلەكان و سیستەمە نزمەپەستانیەكان لە بەرگە ھەودا لە كاتی ئاسایی ناجێگیرتر و بەھێزتر دروست دەبن كە زۆر كات توانای بەرھەم ھێنانی بارانی زۆر و لێكەوتەی مەترسیداریان دەبێت بۆسەر ئەو ناوچانەی روویان تێدەكەن". 


PM:11:10:20/09/2023