راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق دەستی لە كارکێشایەوە

راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق لە نوسراوێکدا نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش کرد و دەڵێت" لەم دامەزراوەیە لە کارکردن بەردەوام نابم". 

عەبدوڵا محەمەد عەلی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە نامەیەکدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، تێیدا داوا لە لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار دەکات کە" لە ئەمڕۆوە رەزامەندی بدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی". 

دەشڵێت" ناتوانم بەردەوام بم لە كاركردن لەم دامەزراوەیە".

ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەتیف ڕەشید بە دەنگی (١٦٢) پەرلەمانتار بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا و عەبدوڵا محەمەد عەلی-یش یەكێك بوو لەو كەسانەی كە پشتگیری لەتیف رەشیدی دەكرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار.

دەقی نامەکەی بەمشێوەیەیە: 


PM:07:10:04/10/2023