سەربازێكی تورك لە هەرێمی كوردستان كوژرا

وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سەربازێكی وڵاتەكەی رادەگەیەنێت كە شەممەی رابردوو لە هەرێمی كوردستان برینداربوو. 
 
ئەمڕۆ هەینی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی توركیاوە بڵاوكرایەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "چنگی قفڵ" سەربازێك بە ناوی رەجەب پارلاك گیانی لەدەستدا. 

هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیادا هاتووە، ئەو سەربازە رۆژی٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەلایەن گەریلاكانی (پەكەكە) برینداركرابوو، دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت و دوێنێ‌ پێنج شەممە ٥ی تشرینی یەكەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 


PM:12:36:06/10/2023