نرخی دۆلار دادەبەزێت

بەیانی ئەمرۆ جوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەگەڵ کردنەوەی بازاری دراو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی  بەراورد بە دوێنێ ڕووی لە دابەزین کرد. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاری دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە بە سپی رایگەیاند:

- ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٦٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ هەزار و ٣٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١١٥ دینارە.

 -  نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ٢ هەزار و ٧٧٥ دینارە.


AM:10:16:11/10/2023