دینۆرا سانتانا، هاوسەری پێشووی دانی ئەلڤێسی یاریزانی بەڕازیلی ڕایگەیاند، خۆزگە بۆ هەمیشە ئەلڤێس لە ژیانیدا نەمێنێت.
ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا تۆمەتبارکرابوو بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی گەنج، دەستگیرکرا.
سانتانا لە لێدوانەکانی تەلەفزیۆنیدا وتی: بۆ من دانی بوونی نییە، مردووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشتر یارمەتیم داوە چونکە باوکی منداڵەکانمە. بەڵام ئەو تەنانەت دوای ئەوەی لە تەنیشتی بووم سوودی لێ وەرگرتم، پارێزەرەکانی داوایان لێکردین بچینە بەرشەلۆنە و منیش ئەو کارەم کرد”.
ئاماژەی بەوەشدا، بەڵام کاتێک تێگەیشت کە ئەو هەنگاوەی ئێمە یارمەتی دۆزی ئەو نادات، دیار نەما و بە لووتبەرزی مامەڵەی لەگەڵ کردم، دەمەوێت لە منداڵەکانم دوور بکەوێتەوە و بۆ هەمیشە لە ژیانمدا نەمێنێت.