وەزارەتی دارای هەرێم: هەفتەی داهاتوو بەغدا ٧٠٠ ملیار دینار دەنێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەكە بۆ مووچە رەوانە دەکات و ئێمەش دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ مووچەی مانگی ٨ دەكەین".

وتەبێژى وەزارەتى دارایی هەرێم هونەر جەمال، ڕایگەیاند” بەپێى ئەو زانیارییانەى کە لە سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دەستیانکەوتووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتى دارایی عێراق دەست بە ناردنى ٧٠٠ ملیار دیارەکە بۆ هەرێم بکات، بەڵام بەو پێیەی سێ بانکی عێراقی پارەکە دەنێرن، دڵنیا نین لەوەى هەموو پارەکە پێکەوە دێت یان وەکو مانگى ڕابردوو بە چەند چەردەیەک دەبێت".

 

هونەر جەمال دەڵێت" هەر کە پارەکە گەیشتە هەرێم، لەگەڵ داهاتى ناوخۆ دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دەکەن و شاندی هەرێن داوایان لە لایەنی عێراقی کردووە پارەی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان جیا بکەنەوە"، سەبارەت بە گۆڕانکاریش لە لیستى مووچە دەڵیت، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە و چاوەڕێى گەیشتنى پارەکە دەکەن".

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتى عێراق بڕیارى لەسەر پێدانى سێ چەردە پارەى ٧٠٠ ملیار دینارى بە هەرێم داوە بە قەرز، لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسى سێ مووچەى کۆتایی ئەمساڵ بە نادیارى دەمێنێتەوە.

 



PM:02:19:20/10/2023