بانكی ناوەندی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی (بلاك ئێكس) قه‌ده‌غه‌ دەکات

بانکی ناوەندی عێراق بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە، بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوی (بلاک ئێکس) قەدەغە بکات. 

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییەکان کراوە و واژووی عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەرە، تێیدا هاتووه‌" بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە، مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوی (بڵاک ئێکس) قەدەغە دەکرێت". 

هەروەها له‌ نوسراوه‌كه‌دا داوای ئاگادارکردنەوە لە بانکی ناوەندی کراوە" ئایا ئەم ڕێکخراوە هیچ مامەڵەیەکی هەیە یان زانیارییەکی هەیە، لەگەڵ بانکەکان یان دامەزراوە داراییەکان". 


PM:07:15:23/10/2023