قوباد تاڵەبانی سەروه‌ت‌و سامانەکەی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی ئاشکرا کرد

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد 'لەچوارچێوەی گەڕاندنەوەی فۆرمی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییه داراییەكان بۆ دەستەی دەسپاكی لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 28/9/2014 (قوباد جەلال حسام الدین تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەسپاكی لەهەرێمی كوردستان ئاشكراكرد'.
بەپێی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2011ی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی فۆڕمەكه لای دەسته دەپارێزرێت.



PM:02:19:28/09/2014