سندی یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین لە چەندین نەخۆشی دەمان پارێزێت، لەم بابەتەدا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی باس دەکەین:
١- ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسان لە سندیدا و ئەو تامە تاڵیەی کە ھەیەتی وەکو چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.
٢- ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە.
٣- دەوڵەمەندە بە ڤیتامەن سی، ئەم ڤیتامینەش کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و دەرمارەکانی خوێن.
٤- یارمەتی دروستکردنی شەکری لەش دەدات.
٥- بەیانیان بە سکی خاڵی بخورێت ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات و ژەهری لەش دەکاتە دەرەوە.
٦- پێست نەرم و شێدار دەکاتەوە، هەروەها زەیتی سندی بۆ چارەسەرکردنی زیپکەی دەم و چاو بە سوودە و یارمەتی بەھێزبوونی قژ دەدات.
کێن ئەو کەسانەی کە نابێت سندی بخۆن و زیانی هەیە؟
١- ئەم میوەیە دژە ئۆکسان و لیکۆپینی تێدایە، بەڵام خواردنی لەگەڵ هەندێک چارەسەری ( خەمۆکی و تێکچوونی لێدانی دڵ) ترسناکە، ئاوی سندی کاریگەری هەیە لەسەر ئەو ئەنزیمانەی کە ئەم چارەسەرانە دروستی دەکەن و زیان بە لەش دەگەیەنێت.
٢- هەروەها ئەو كەسانەی دەرمانی زەخت یان چەوری بەکاردەهێنن، پێویستە سندی نەخۆن، چونكە كاریگەری دەرمانەکە پێنج ئەوەندە زیاد دەكات.