پات فرای: ئەرکی گەڕانەوە بۆ سەرکەوتنەکان قورسە مەحاڵ نیە

پات فرای  بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپی ویلیامز ئێف وەنی بەریتانی دان بەوەدا دەنێت کە گەڕانەوەی تیپە بەریتانیەکە بۆ ڕێگاکانی بردنەوە لە فۆرمۆلا یەکدا "کارێکی قورسە" بەڵام پێداگری دەکات کە بە ئامراز و بیرکردنەوەی دروست دەکرێت. 

 فرای بە ماڵپەڕی مۆتۆر سپۆرتی
 وتووە: ئامانجی کۆتایی لە کۆتاییدا ئەوەیە کە پاڵێوراوی پاڵەوانێتی بین، لە ماوەی 2-3-4 ساڵدا پێویستە بچینە ناو یارییەکەوە، بچینە ناو سێ یەکەمەوە، ئەمە شتێکی قورسە شتێک کە بیکەیت کاتێک لەو شوێنەی ئێمەداین، بەڵام پێموایە هەمووی دەکرێت. بۆیە، پێویستە ئەم فەزایە دووبارە بنیات بنێینەوە بۆ ئەوەی تیمێکی براوە بین".


وتیشی" پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ویلیامز یەکێکە لە سەرکەوتووترین تیپەکانی فۆرمۆلا یەک لەو کاتەوەی کە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا هاتە ناو فۆرمۆلا یەکەوە، بەڵام لە دوای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە نەیتوانیوە نازناوەکە بەدەستبهێنێت.


PM:03:31:14/12/2023