ڕیاڵ مەدرید لۆکا مۆدریچ شۆک دەکات

 ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی ڕیال مەدرید بڕیارێکی وروژێنەری سەبارەت بە داهاتووی لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی دێرینەکەی داوە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی ڕازی کردووە تا کۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام بێت و دواتر یانەکە جێبهێڵێت.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مۆدریچ لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا بە دڵنیاییەوە یانەکەی جێدەهێڵێت، بەڵام یانەکە دەیەوێت لە وەرزی زستاندا بمێنێتەوەو ئەو ئۆفەرە چاوەڕوانکراوانەی خولی سعودی ڕەتبکاتەوە.

 ئەنچیلۆتی ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ لۆکا مۆدریچ دەکات و سوود لە پەیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵ لۆکا مۆدریچ وەردەگرێت بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە بەردەوامبوونی بۆ چەند مانگێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا.


PM:05:40:16/12/2023