کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلاری کاشی بەرزکردووەتەوە.
بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڕی ٢٠٢ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٨١٩ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٨٠ ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٨١٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و ٢٢ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زۆرترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ١٩٩ ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ٨٩٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٢ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو.