کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلاری کاشی بەرزکردووەتەوە.
بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٨٥٤ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٦٤ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٨٥٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و ٣٥ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زۆرترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٢ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٨١٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٢ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو.