"چوار تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەکرێن"

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند" چوار تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کران کە بەشداربوون لە هێرشی سەر سەبازگەی سپایکەر لە سەلاحەدین".

 ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند" بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، لە ئۆپەراسیۆنێکیدا، تۆڕێکی چوار کەسییان لەو پارێزگایە دەستگیرکردووە کە بەشدار بوون لە چەندین هێرشی تیرۆریستی".
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون، بەشدارییان لە هێرشی رێکخراوی داعش بۆ سەر سەربازگەی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەدین و گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو و کەسانی خۆکوژ بۆ بەغدا کردووە".
 
 وەزارەتی بەرگریی عێراق راشیگەیاندووە" ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە بە گوێرەی مادەی ٤ـی یاسای بنبڕکردنی تیرۆر، کە پەیوەندارە بە بەشداریی راستەخۆ لە هێرشی تیرۆریستی و شاردنەوەی و سزاکەی لە نێوان بەندکردنی تاهەتایی تاوەکو لە سێدارەدانە".



PM:07:35:27/12/2023