دکتۆر شنە خالید هاوسەری پێشووی دکتۆر زمناکۆ خەسرەو لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە،
"کارەساتی رەگەز گۆرین بەلایەک و کارەساتی جودابوونەوە لە مرۆڤەک کە ئێستا بەجەستە ژنە و بە ئەقل هێشتان پیاوەکی کوردەواری پەنجا سال لەمەوبەرە بە لایەک".
شنە خالید دەربارەی جیابونەوەی مەدەنی و هەڵوێستی هاوسەرەکەی کە ئێستا خۆی کردووە بە مێ دەڵێت "تکایە، لەخۆتانەوە باسی شتێک مەکەن کە تێیدا نەژیای و هیچی لەسەر نازانن، تکایە باسی جودا بوونەوەی مەدەنیش مەکەن، چونکی کارەساتی رەگەز گۆرین بەلایەک و کارەساتی جودابوونەوە لە مرۆڤەک کە ئێستا بەجەستە ژنە و بە ئەقل هێشتان پیاوەکی کوردەواری پەنجا سال لەمەوبەرە کە دەیەوێت دوای جودابوونەوە ژنەکەی لە مندالەکان و لەهەموو مافەکانی بێ بەش بکات، بەلایەک".
دکتۆر زمناکۆ خەسرەو کە لەم ماوەیەدا رەگەزی خۆی لە نێرەوە گۆڕی بۆ مێ و ناوی خۆی نا لانە کرمانج لە نامەیەکدا کە بە ئاشکرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوووک بڵاویکردەوە کە ئێستا ئەو مێیە وبەردەوامە لەکارەکای خۆی وەک دکتۆر لە ئەمریکا.