کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلاری کاشی بەرزکردووەتەوە.
بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٧٢٣ هەزار و ٣٥٧ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٦٣ ملیۆن و ٩٤٣ هەزار و ٣٥٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و ٤٣ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زۆرترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٥ ملیۆن و ٢٩٨ هەزار و ٢٤٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٦ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٢٠ دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو.