بانكی ناوەندی دۆلارێکی کەمی بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلاری کاشی کەمکردووەتەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڕی ٢٢١ ملیۆن و ٦ هەزار و ٤١٤ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ٢٠٩ ملیۆن و ٨٨٦ هەزار و ٤١٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و ١١ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.

بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ کەمترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٧ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٦٩٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو. 


PM:12:50:09/01/2024