کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکردووە.
بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی ٢١٢ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٩٤٨ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٨٨ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٩٤٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و ٢٤ ملیۆن و ٣٣٠هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زۆرترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٢١ ملیۆن و ٦ هەزار و ٤١٤ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١١ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.