هاوسەری مانێ چی تایبەتمەندییەکی تێدایە مانێ پێی رازی بووە

سادیۆ مانێ، هێرشبەری یانەی نەسری سعودی، لە مەراسیمێکی خێزانییدا لە داکاری پایتەختی سەنیگال، هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێک کرد کە پێدەچێت هاوڕێی دێرینی بێت.

 ڕاپۆرتە سەنیگالییەکان باس لەوە دەکەن کە عائیشە تامبای هاوسەری سادیۆ مانێ تەمەنی ١٨ ساڵە، بەڵام لە سۆشیال میدیا بانگەشەی ئەوە هەیە کە تەمەنی ٢٦ ساڵە، بەپێی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی.


 یەکشەممەی ڕابردوو ئاهەنگی هاوسەرگیری مانی لە مزگەوتێکی ناوچەی کور مەسار کە دەکەوێتە شاری داکار پایتەختی سەنیگال بەڕێوەچوو.

 دەنگۆی پێشووتر مانێ پەیوەندی بە مێلیسا ڕێیدی پەیامنێری سکای سپۆرتسەوە هەبووە، بەڵام بابەتەکان لەلایەن هیچ لایەنێکەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 تایبەتمەندیەکانی هاوسەری مانی

 لە ساڵی ٢٠٢٢ مانی باسی لە تایبەتمەندییەکانی ئەو ژنە کرد کە هاوبەشی ژیانی تێدا دەدۆزێتەوە.

 مانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تریبیون وتی: زۆرێک لە کچان لێم دەپرسن بۆچی هاوسەرگیریم نەکردووە، داوای لێبوردن دەکەم کە ڕەنگە کاتەکانت بەفیڕۆ بدەیت و پرسیاری ئەو بابەتە بکەن، ئەو ژنەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا ئامادە نابێت و نابێت بوونی هەبێت.

 مانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت ژنێک بخوازم کە ڕێز لە خودا بگرێت و نوێژێکی باش بکات، هەر مرۆڤێک شێوازی خۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنی خۆشەویستەکەی.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەن، عائیشە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا ئامادەیی نییە، هەروەها لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەدا بە  جلێکی داپۆشراوەوە دەرکەوتووە.


PM:06:37:10/01/2024