بانكی ناوەندی لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بڕیاریدا

بانكی ناوەندی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دابینكردنی دۆلاری كاش بۆ بانكە رێگەپێدراوەكان كە چەندیان پێویست بێت بۆیان دابیندەكرێت.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندی عێراق كە واژووی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەرە، تێیدا هاتووە" ئامادەین بۆ دابینكردنی دۆلاری كاش بۆ بانكە مۆڵەتپێدراوەکان كە چەند دۆلاریان پێویست بێت بۆیان دابیندەكەین". 

هەر بەپێی نوسراوەکەی بانکی ناوەندی، پێویستە بانكە ڕیگەپێدراوەکان داواكارییەكەیان ئاراستەی بانكی ناوەندی بكەن تا دۆلاریان بەشێوەی كاش بۆ دابینبکرێت.


AM:10:06:12/01/2024