ئەژین ئەمین سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد بەبێ ناوهێنانی ئێران

ئەژین ئەمین بەرپرسی پێشووی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،لە ڕاگەیاندراوێکدا بی ناو هێنانی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکات ودەڵێت"هێرشی ترسنۆکانەی دوور لەهەموو یاسا و ئەخلاقی سیاسیی و نێودەوڵەتیی و ئاینیی وڵاتێکی دراوسێی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانە دەکەم".

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەژین ئەمین ڕایگەیاند،"هێرشی ترسنۆکانەی دوور لەهەموو یاسا و ئەخلاقی سیاسیی و نێودەوڵەتیی و ئاینیی وڵاتێکی دراوسێی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانە دەکەم".

بەپیی زانیارییەکان ئەوە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو یەکێک لەو شوێنانەی لەلایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج بارەگای هێزەکانی ئەژین ئەمین بەرپرسی پێشووی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە.


دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئەژین ئەمین:

سڵاو لە هەولێری هۆلاکۆبەزێن و هەموو کوردێکی خۆڕاگر

هێرشی ترسنۆکانەی دوور لەهەموو یاسا و ئەخلاقی سیاسیی و نێودەوڵەتیی و ئاینیی وڵاتێکی دراوسێی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانە دەکەم. ئەگەر ئەوان خەیاڵی ئەوە دەکەن بە هێرش و پەلاماری ترسنۆکانە، بەبیانووی نائەخلاقی و بێبنەما، بیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بڕووخێنن، ئەوا گرەوی شکستخواردووی چەند ڕژێمی ناوچەکە شایەدی ئەوەن گەلەکەمان تا دوادڵۆپی خوێن لە خەبات بەردەوام بووەو دەبێت، دوژمنانیش شوێنیان زبڵدانی مێژووە. 



PM:04:07:16/01/2024