لە هەولێر نرخی بەنزین دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی نرخى به‌نزین به‌ هەرسێ جۆرەکەیەوە له‌ پارێزگای هەولێر ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ هەر لیترێک (٥٠ بۆ ١٠٠) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە ڕووی لە دابەزین کردووە. 

لە ئێستادا نرخی لیترێک بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە (٦٧٥) دینارە و محەسەن بە هەزار و ١٩٥ دینار و سوپەر بە هەزار و ٤٠٠ دینارە کە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکان دابەزینی بەخۆوە بینیووە. 


PM:05:06:26/01/2024