سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری كرده‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی( ماوە بۆ درێژکراوەی) هه‌رێمی كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووە، و هەروەها هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران تاوتوێی دۆخی نێوان هەولێر و تارانیان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانی سه‌رۆک و وه‌زیری ناوخۆ و شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی په‌یوه‌ندیی دێرین و مێژووییی نێوان كۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
هەواڵگری (ئیسنا) سەر بە ئێران لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە " سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هیچ بەربەستێکی نییە بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، و ڕوونیشی کردەوە سنوورە درێژەکانی نێوان هەردوولا بە دەرفەتێکی بەنرخ دەزانین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییەکان، بەڵام ئاسایش بنەمای پێویستییە بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک و فراوانکردنی کارلێکەکان" .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی (ئیسنا)، ڕەئیسی، لە دیداری خۆیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بە ئاماژەدان بەوەی کە پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندیی مێژوویی، نەتەوەیی، ئایینی و کولتووری دامەزراوە، هیوای دەربڕی کە ئەم سەردانە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە پێشخستنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کولتوورییەکان دەگۆڕێت.
ڕەئیسی بە ئاماژەدان بەوەی کە حکوومەت و خەڵکی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆیان دەزانن، زیادی کرد" ئێمە متمانەمان بە نیازپاکی و دۆستایەتی برا عێراقی و کوردەکانمان هەیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕق و کینەی دوژمنان، لە نێویاندا ڕژێمی زایۆنیستی، بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران، چاوەڕوانین حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕەهایی ڕێگری لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێکی خاکی ئەم ناوچەیە، لە دژی ئێران لە لایەن گروپەکانی دوژمنی زایۆنی وگروپە چەکدارەکانی دژی ئێران بگرن".
بە گوێرەی هەواڵدەری (ئیسنا) سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە جێبەجێکردنی تەواو و توندی رێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانی کردەوە و ڕایگەیاند" چەکداماڵینی تەواوەتی و نەبوونی توخمەکانی دژە شۆڕش لە خاکی عێراقدا زەروورە و دەبێت جێبەجێ بکرێت".
هەروەها بڵاویکردووەتەوە" نێچیرڤان بارزانی، بە بەرز نرخاندنی ڕۆڵی شەهید قاسم سولەیمانی لە ئاسایش و مانەوەی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە بناغەی عێراقی نوێ و پەیوەندییەکانی ئەمڕۆی نێوان ئێران و عێراق دەرئەنجامی هاوکارییە دڵخۆشکەرەکانی ئێران و عێراقن، و هەربۆیە ئێران تەنیا دراوسێ نییە بۆ ئێمە، ئەگەر شۆڕشی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی نەبوایە، نەدەزانرا چارەنووسی ئەمڕۆی بزووتنەوەی کورد چی دەبوو. ڕێزگرتن لەم هاوکاری و کارلێکانە هێڵێکی سوورە کە هەرگیز نایبڕین".
بارزانی ڕایگەیاندووە" سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی کۆرۆناشدا دانەخراون و چاوەڕوانیمان لە ئێران ئەوەیە کە بەردەوام بێت لە تەنیشتمان بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و بنیاتنانی وڵاتێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو و پەیوەندییەکانی ڕابردوومان جێگەی شانازییە و هەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوەتر و باشترە لە ڕابردوو".
لە کۆتاییدا سەرۆکی هەرێم جەختی لە " جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق کردەوە".
لای خۆشیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە دیدارەکەدا سه‌رۆكی ئێران سوپاس و پێزانینی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هاریكارییه‌ی پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له باشووری عێراق ده‌كات له كاتی تێپه‌ڕبوونیان به هه‌رێمی كوردستاندا".
لەبەرامبەردا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان "سوپاسی پشتگیری و هاریكاریی ئێرانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد".
سەرۆکایەتی هەرێم ڕوونیشیکردەوە کە " له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكییان له پێویستی و گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه".