بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە ٢٠٣ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٣ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٦ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە کە ١٨٧ ملیۆن و ٥٥١ هەزار و ٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.
هەروەها لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆدا بانکی ناوەندی بڕی ١٦ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێش بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشووی فەرمییەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستە بازاڕەوە.