بەرشەلۆنە خۆی یەکلاکردەوە بۆ گواستنەوەی مباپێ

دیکۆی پورتوگالی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی هەندێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە بۆ دابینکردنی دارایی گرێبەستەکانی دیکە.

 بەرشەلۆنە بە ئاستەنگی دارایی گەورەدا تێدەپەڕێت کە ڕەنگە هاوینی داهاتوو ناچاری بکات واز لە بەشێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکە بهێنێت، بۆ ئەوەی دووربکەوێتەوە لە سزای فاینانشیاڵ فایر پلەی ئەگەر بیەوێت یاریزانانی دیکەش بگرێتەوە.


 کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی یەکێکە لە ناوە دیارەکانی سەر مێزی یانە گەورەکان لە هاوینی داهاتوودا، بەو پێیەی ئەو یاریزانە ئازاد دەبێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ هەر یانەیەک کە بیەوێت.

 مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو مباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

 دیکۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی ئاراوخۆ و فرێنکی دی یۆنگ بەمەبەستی دابینکردنی پارەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی وتی: نازانم هاوینی داهاتوو مباپێ لە کوێ یاری دەکات، بەڵام دەمانەوێت تیپەکە بەهێزتر بکەین نەک لاوازی بکەن”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕۆیشتنی دی یۆنگ و ئاراوخۆ تیپەکە لاواز دەکات و بەهێزتری ناکات.

 باس لەوەش کراوە کە بەرشەلۆنە یەکلایی بووەتەوە لە هێشتنەوەی کریستینسن و ئاراوخۆ وەک بەرگریکاری سەرەکی ناوەڕاست لە ماوەی داهاتوودا، لە هەمان کاتدا ڕێگە بە فرۆشتنی جۆیل کوندێی فەرەنسی دەدات کە لەم دواییانەدا وەک بەرگریکاری ڕاست دامەزرا.


PM:01:05:08/02/2024