گوهدار زێباری ئازادکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ گوهدار زێباری کە زیندانیکراوێکی ناوچەی بادینانە ئازادکرا. 

بەشدار حەسەن پارێزەری سزادراوانی ناوچەی بادینان، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" گوهدار زێباری دوای بەسەر بردنی سێ ساڵ و شەش مانگ لە زیندانیکردنی کەمێک پێش ئێستا ئازادکرا".

وتیشی" پێشتر گوهدار زێباری لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندایکردن بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ کودەتا و تێکدانی ئاسایش سزا درابوو، بەڵام دواتر ٦٠٪ سزاکەی بۆ کەمکرایەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەبوو مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ئازاد بکرایە، بەڵام جارێکی تر لەلایەن دادگای کەتنی هەولێرەوە بە حەوت مانگ زیندانیکردن سزادرا بەتۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێل، ئەمڕۆش تەواوی سزاکەی کۆتایی هات و لە ئێستاشدا بەرێکەوتەوە بەرەو بادینان


PM:03:14:17/02/2024