بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلای بەشێوەی کاش کەمکردوەتەوە.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٤ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٧٩ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٨ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٨٦ ملیۆن و ٣١٧ هەزار و ٧٩ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٣٠ ملیۆن و٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:11:27/02/2024