بانکی ناوەندی دۆلارێکی کەمی بەشێوەی کاش خستەڕوو

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلای بەشێوەی کاش کەمکردوەتەوە.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٠٧ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٦٣٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٨٦ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار و ٦٣٥ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٤ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٧٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٨ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:16:28/02/2024