بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٥٢ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ شەممە بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ١ ملیار و ٥٢ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٢١٧ دۆلار فرۆشراوە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی سێشەممە بووە كە ٢١٤ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٧٩ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی دووشەممە بووە كە ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلاری فرۆشتبوو.
فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٨٩٦ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٨٦ دۆلار بووە، بەڵام ١٥٦ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.