سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی راپەڕیندا رایدەگەیەنێت" مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زیانى زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی لە یادی (٣٣)یەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت" ساڵیادى (٣٣)ى ڕاپه‌ڕینى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پیرۆز بێت، سڵاو و دروود له یادى شه‌هیده قاره‌مانه‌كانى ڕاپه‌رین و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان".
دەشڵێت" گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى ١٩٩١ له ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، گیانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مینه‌وه له مه‌رگ له پێناو ئازادی‌دا ڕاپه‌ڕى، كۆتایى به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین و دژوارترین سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا، ئیتر هه‌رگیز واز له ئازادى و ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین ناهێنێت، ڕاپه‌ڕین به بڕوا و ئیراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به یه‌كڕیزى و ته‌بایى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵیدا چه‌سپاند، ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فیدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕین له ژیان و ئازادى، دیموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌یى بێت، ته‌نیا به كارى هاوبه‌ش و یه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ی ده‌بێت.
ڕاشیگەیاندووە" مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زیانى زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆیه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕین ده‌بێ هه‌میشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سه‌ختییه‌كان و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا كار بكه‌ین".