بە لێدانی کوشندە جوشوا لە نگانۆ دەباتەوە

ئەنتۆنی جوشوای بەریتانی لە وەرزی ڕیاز لە جەولەی دووەمی یارییەکەیاندا بە بردنەوە لە فرانسیس نگانۆی کامیرۆنی کۆتایی بە شەڕەکە هێنا.

 شەڕەکە کە سەرنجی جیهانی ڕاکێشاو لەکێشی قورسی بۆکسێن بوو، شایەتحاڵی ئامادەبوونی دیار و بەرچاوی کەسایەتییە ناودارە وەرزشی و هونەرییەکان بوو.

 جوشوا توانی لە قۆناغی دووەمدا لە نگانۆ بباتەوە دوای ئەوەی بە لێدانێکی زۆر بەهێز لێیداو خستیە  سەر زەوی.

 بەم شێوەیە لە داهاتوودا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی لە نێوان جوشوا کە ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تایسۆن فیوری پاڵەوانی جیهان دەبینین.


AM:10:53:09/03/2024