"دوو گه‌نجی هەرێمی كوردستان چوونە ناو چەكدارانی داعشەوە"

‌چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش

لەماوەی مانگی رابردوودا دوو گەنجی قەزای چەمچەماڵ چوونەتە ریزی چەكدارانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دووگەنجە خێزانداران‌و لەڕێگای ئەبوخەتابی کوردی کە خەڵکی چەمچەماڵ ودانیشتوی سلێمانی بووە، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی داعش ولەچەند ڕۆژی ڕابردوولەکۆبانی لەلایەن شەڕڤانانی کوردەوە  کورژرا، ئەودووگەنجەش پەیوەندیان بەداعشەوە کردووە.

 لەم پەیوەندەدا ئه‌حمه‌د نادر، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەوەکالەت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لەبەدواداچونێکدا، بۆیان دەرکەوتوە کەئەو دووکەسە ماوەی نزیکەی مانگێک دەبێت پەیوەندیان بەداعشەوە کردووەو، تائێستاش لەعێراقدان.
بەپێی ئەو هەواڵە  لەماوەی ڕابردوودا گەنجێکی تری خەڵکی چەمچەماڵ کە لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووه‌ پەیوەندی بەڕیزەکانی داعشەوە دەکات و دەکوژرێت.

پێشتریش مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی 400 گەنجی کورد چوونەتە ریزی چەكدارانی داعشەوە.



PM:04:56:14/10/2014